بێرنارد هێنری لێڤی نووسەر و فەیلەسووفی بەناوبانگی فڕەنسی، لە پەیامێكدا پشتیوانیی خۆی بۆ كوردانی حەلەب دەربڕی و هۆشداریی لە مەترسیداریی دۆخەكە دا .
لێڤی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس نووسیویەتی: دۆخێكی زۆر بەپەلە و ناخۆش گەڕەكە كوردنشینەكانی حەلەبی گرتووەتەوە. دووپاتیشی كردووەتەوە كە "هەرگیز نابێت لە بیرمان بچێت كوردەكان خوشك و برا چەكدارەكانمانن و ئەوان داعشیان كۆتایی پێ هێنا".
ئەو بەهاشتاگی "هەموو چاوەكان لەسەر حەلەبن" دەڵێت: "من پاڵپشتیی كوردەكان دەكەم".
ئەم كەسایەتییە میدیاییە فڕەنسییە بە دۆستی كورد ناسراوە و پێشتریش چەندان جار هەڵوێستی هاوشێوەی هەبووە، بەردەوام لە كاتە قورسەكان لەگەڵ كورد بووە و لە ئاستی نوێدەوڵەتیش قسەی وەردەگرێت و فیلمێكیشی لەسەر پێشمەرگە دروست كردووە.
شەڕ و ئاڵۆزییەكانی گەڕەكەكانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە لەحەلەب و بەردەوامیی هێرشی تیرۆریستان بۆ سەر ئەو دوو گەڕەكە كوردییە، تا ئێستە هەشت كەس شەهید بوون و 57 كەسی تریش بریندار بوون.