له راگه‌ینراوێكدا باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا ئاشكراى ده‌كات جۆشوا هاریس رێكخه‌رى كاروبارى باڵوێزخانه‌كه له‌گه‌ڵ عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكى ره‌وتى حیكمه كۆبووه‌ته‌وه و پێی راگه‌یاندووه، "به‌شدارى میلیشیا تیرۆریسته‌كانى سه‌ربه ئێران له حكوومه‌ت، دژى هاوپه‌یمانێتى ئه‌مه‌ریكا و عێراقه".
باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا ئه‌مڕۆ هه‌ینى نۆى كانوونى دووه‌م له
راگه‌ینراوێكدا ئاشكراى ده‌كات جۆشوا هاریس له‌گه‌ڵ عه‌مار حه‌كیم كۆبووه‌ته‌وه و باسى پێوه‌ندى ئه‌مه‌ریكا و عێراق و شكستى تیرۆر و به‌هێزكردنى پێوه‌ندى ئابوورى نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراقییان كردووه.
به‌گوێره‌ى راگه‌ینراوه‌كه، هاریس به حه‌كیمى گوتووه، "به‌شداربوونى میلیشیا تیرۆریسته‌كانى سه‌ربه ئێران له حكوومه‌تى عێراق، به هه‌ر سیفه‌تێك، دژى هاوپه‌یمانێتى به‌هێزى ئه‌مه‌ریكا و عێراق" هه‌روه‌ها هاریس دووپاتیشى ده‌كاته‌وه، "ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌وه‌ى به روونى دووپاتى بكاته‌وه، پێوێسته ده‌ستبه‌جێ عێراق رێكاریى بگرێته به‌ر بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌و میلیشیایانه‌ى سه‌ربه ده‌ره‌وه‌ن، كه هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر سه‌روه‌رى عێراق و سه‌قامگیرى و ئابوورییه‌كه‌ى".
له سه‌ره‌تاى 2025 وه ئه‌مه‌ریكا گوشار ده‌خاته سه‌ر عێراق بۆ ئه‌وه‌ى میلشیاكانى سه‌ربه ئێران هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و چه‌كیان بكات، هه‌ندێك له‌و میلیشیایانه‌یش خراونه‌ته لیستى تیرۆرى ئه‌مه‌ریكا.