هه‌سه‌ده له نوێترین راگه‌ینراوى ئاشكراى ده‌كات دوو هێرشى تر‌ى میلیشیاكانى سه‌ربه حكوومه‌تى دیمه‌شقیان تێك‌شكاند و ئێسته‌یش بۆ رۆژى چواره‌م بۆردومانى گه‌ڕه‌كى شێخ مه‌قسوود به‌رده‌وامه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى نۆى كانوونى دووه‌م، هه‌سه‌ده له راگه‌ینراوێكدا ده‌ڵێ، "میلیشیاكانى سه‌ربه حكومه‌تى دیمه‌یشق له‌وانه عه‌مشات و حه‌مزات و میلیشیاى نورده‌ین زه‌نگى دوو جار هه‌وڵیان داوه بێنه ناو گه‌ڕه‌كى شێخ مه‌قسوود له شارى حه‌له‌ب، له میحوه‌رى وادى زه‌یتوون هاتوون، به پیشتوانى راسته‌وخۆى تانك و چه‌كى قوڕس".
به‌ڵام له به‌رانبه‌ردا هێزه‌كانى ئاسایشى ناوخۆ توانى هه‌ر دوو هه‌وڵ تێكبشكێنێ و رووبه‌ڕووى هێرشه‌كه ببێته‌وه، بۆیه میلیشیاكان ناچار بوون پاشه‌كشه له میحوره‌كه بكه‌ن.
هه‌روه‌ها هه‌سه‌ده باسى له‌وه كردووه ئه‌مڕۆ بۆ رۆژى چواره‌م بۆردۆمانى گه‌ڕه‌كى شێخ مه‌قسوود به تۆپى میلیشیاكانى سه‌ربه حكوومه‌تى دیمه‌شق به‌رده‌وامه.