كایا كالاس به‌رپرسى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى یه‌كێتى ئه‌وروپا راى گه‌یاند، ئه‌و وێنانه‌ى له تارانه‌وه ده‌رده‌كه‌ون، وێنه‌ى راسته‌قینى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته نیشان ده‌ده‌ن و ده‌شڵێ، "توندتیژى دژى خۆپیشانده‌ران به‌كارده‌هێنن، ئه‌مه‌یش ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى نۆى كانوونى دووه‌م، كایا كاڵاس له ئێكس په‌یامێكى كورتى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، "گه‌لى ئێران له پێناو ئاینده‌كه‌ى خه‌بات ده‌كات، رژێم داوا ره‌واكانیان فه‌رامۆش ده‌كات و به‌مه‌یش رووى راسته‌قینه‌ى خۆى ئاشكرا ده‌كات".
كالاس له به‌شێكى تر‌ى په‌یامه‌كه‌ى باس له‌وه ده‌كات هێزه‌كانى ئێران توندوتیژى به‌كار ده‌هێنن، له په‌یامه‌كه‌ى هاتووه، "له وێنه‌كانى تاران ده‌رده‌كه‌وێت كاردانه‌وه‌یه‌كى زێده‌ڕۆ و توند له لاى هێزه ته‌ناهییه‌كانه‌وه هه‌یه، هه‌ر توندوتیژییه‌ك ده‌رهه‌ق به خۆپیشانده‌رانى ئاشتیخواز ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه، پچڕانى ئینته‌رنێت و سه‌ركوتكردنى ناڕه‌زاییه‌كان به توندوتژى ئاشكراى ده‌كات كه رژێمى ئێران له گه‌له‌كه‌ى ده‌ترسێ".
ئاژانسى رۆیته‌رز بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ خۆپیشاندانه‌كانى ئێران فراوانتر بووه و ده‌سه‌ڵاتى ئێران ئینته‌رنێتى پچڕاندووه.