له نه‌خشه‌كه نه‌خۆشخانه‌ى شێخ مه‌قسوود وه‌ك ئامانجى سه‌ربازى دیارى كراوه
له دوێنێه‌وه چوار جار نه‌خۆشخانه‌ى شێخ مه‌قسوود كراوه‌ته ئامانج
ده‌بێت دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌و نه‌خشه‌یه‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگرى بێنه‌ده‌نگ
دواى ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگرى سووریا گه‌ڕه‌كى شێخ مه‌قسوودى وه‌ك ناوچه‌یه‌كى سه‌ربازى داخراو ناساند، هه‌سه‌ده راگه‌ینراوێكى نوێى بڵاوكردووه‌ته‌وه تێیدا هاتووه وه‌زاره‌تى به‌رگرى سووریا نه‌خشه‌یه‌كى نوێى بڵاوكردووه‌ته‌وه كه تێیدا ئه‌و شوێنانه دیارى ده‌كات كه بۆردمانیان ده‌كات و یه‌كێك له شوێنه‌كان نه‌خۆشخانه‌یه، كه ئه‌مه‌یش به‌ڵگه‌یه‌كى یاساییه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگرى سووریا پلانى پێشینه‌ى هه‌یه له‌وه‌ى كوشتار و پێشێلكارى گه‌وره ده‌رهه‌ق به خه‌ڵكى سڤیل ئه‌نجام بدات.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى نۆى كانوونى دووه‌م، هه‌سه‌ده راگه‌ینراوێكى ئاسایشى ناوخۆى گه‌ڕه‌كى شێخ مه‌قسوودى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، "وه‌زاره‌تى به‌رگى سووریا نه‌خشه‌یه‌كى نوێى بڵاوكردووه‌ته‌وه گوایه ئه‌و شوێنانه دیارى ده‌كات كه له گه‌ڕه‌كى شێخ مه‌قسوود بۆردمان ده‌كرێن، له نه‌خشه‌كه نه‌خۆشخانه‌ى خالید فه‌جر هه‌یه، كه له دوێنێه‌وه چوار جار له‌سه‌ر یه‌ك تۆپباران كراوه".
هه‌روه‌ها له راگه‌ینراوه‌كه هاتووه، "دانانى ده‌زگایه‌كى ته‌ندروستى سڤیل له‌سه‌ره نه‌خشه‌كه به‌ڵگه‌یه‌كه له‌وه‌ى مه‌به‌ستى تاوانكارى پێشینه هه‌یه و ئه‌مه‌یش به تاوانى جه‌نگ داده‌نرێت و هه‌روه‌ها پێشێلكاریه‌یكى زه‌قه بۆ یاساى نێوده‌وڵه‌تى كه به هیچ پاساوێك رێگه به ئامانجگرتنى دامه‌زراوه ته‌ندروستییه‌كان نادات".
له راگه‌ینراوه‌كه دووپاتى ئه‌وه كراوه‌ته‌وه ئه‌م نه‌خشه‌یه‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگرى مه‌ترسیداره و ده‌بێت بخرێته به‌رده‌م راى گشتى و دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و به به‌ڵگه‌یه‌كى یاساى دابنرێت له‌وه‌ى پلانێكى پێشینه بۆ ئه‌نجامدانى كوشتارگه و پێشێلكاریى گه‌وره هه‌یه ده‌رهه‌ق به خه‌ڵكى سڤیل.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تى به‌رگرى سووریا گه‌ڕه‌كى شێخ مه‌قسوودى وه‌ك ناوچه‌یه‌كى سه‌ربازى داخراو ناساند.