ئاژانسى ساناى سوورى بڵاوى كردووه‌ته‌وه له باشوورى سوه‌یدا هێزه‌كانى پاسه‌وانى نیشتمانى درووز هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر گوندێك كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتى هێزه‌كانى حكوومه‌تى دیمه‌شقه. روانگه‌ى سووریش پشتڕاستى ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ، "هێزه‌كانى حكوومه‌ت پێشێلكارییان كردووه و ئاگربه‌ستیان شكاندووه".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى نۆى كانوونى دووه‌م، ئاژانسى ساناى سوورى بڵاوى كردووه‌ته‌وه هێزه‌كانى پاسه‌وانى نیشتمانى كه درووزن هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر گوندى مه‌زرعه له رۆژئاواى سوه‌یدا.
روانگه‌ى سووریش بۆ مافه‌كانى مرۆڤ زانیارییه‌كانى پشتڕاست كردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، به هاون بۆردمان ئه‌و گونده كراوه كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى هێزه‌كانى دیمه‌شق دایه، به‌ڵام دیار نییه هێزه‌كانى سه‌ربه پاسه‌وانى نیشتمانى درووز بن.
روانگه‌ى سوورى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌یش كردووه، هه‌ر ئه‌مڕۆ هێزه‌كانى حكوومه‌تى سووریا چه‌كدارێكى درووزیان كوشتووه، ئه‌مه‌یش مه‌ترسى ئه‌وه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه جارێكى تر شه‌ڕوپێكدادان له نێوان هێزه‌كانى حكوومه‌تى شه‌رع و درووزه‌كان رووبدات.
ئه‌مه له كاتێكدایه هێزه‌كانى دیمه‌شق به چڕى هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر گه‌ڕه‌كى شێخ مه‌قسوودى شارى حه‌له‌ب و كورد ده‌كه‌نه ئامانج.