ته‌له‌ڤزیۆنى ئێران راى گه‌یاند، له خۆپێشاندانه‌كان له خوزستان و خۆراسان دوو پۆلیس و كوڕى به‌رپرسێكى پێشووى سوپاى پاسداران كوژران.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 10ى كانوونى دووه‌م،
ته‌له‌ڤزیۆنى فه‌رمى ئێران بڵاوى كردووه‌ته‌وه، له كاتى به‌ڕێوه‌چوونى خۆپێشاندانه‌كان له پارێزگاى خوزستان و خۆراسان له باشوورى رۆژئاواى ئێران، دوو پۆلیس كوژران، هه‌روه‌ها كوڕى به‌رپرسێكى پێشووى سوپاى پاسداران كوژرا.
له هه‌واڵه‌كه‌دا خۆپێشانده‌ران به "ئاژاوه‌گێڕ" وه‌سف ده‌كرێن گوایه ئه‌وان ئه‌و كه‌سانه‌یان كوشتووه، هه‌روه‌ها ناوى كوڕى ئه‌و به‌رپرسه ئاشكرا نه‌كراوه.
ئه‌مڕۆ ئه‌مه‌ریكا و سێ وڵاتى ئه‌وروپى داوایان له ئێران كرد، توندوتیژى ده‌رهه‌ق به خۆپێشانده‌ران ئه‌نجام نه‌دات، هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ى زانیاریى رێكخراوى هیومان راتیس وۆچ، تا ئێسته له ریزى خۆپێشانده‌ران زیاتر له 50 كه‌س كوژراون.