ئاسایشی حەلەب لەبارەی هەواڵی گرتنی گەڕەكی شێخ مەقسوود پەیامێكی بڵاو كردەوە و رای گەیاند، حكوومەتی دیمەشق پروپاگەندەی بڵاو كردەوە كە گوایە ٩٠%ی گەڕەكی شێخ مەقسوودی كۆنترۆڵ كردووە، راست نییە.
ئەمڕۆ شەموو 10ـی كانوونی دووەم، ناوەندی ڕاگەیاندن هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ – حەلەب بڵاوی كردەوە، ئێمە بە توندی دووپاتی دەكەینەوە كە ئەم پروپاگەندانە درۆ و چەواشەكارانەن، هیچ پێوەندییەكیان بە واقیعەوە نییە و لە چوارچێوەی هەوڵێكی شكستخواردوودا، دێنە سەر پەردەپۆشكردنی ئەو تاوان و پێشێلكارییە قورسانەی كە میلیشیاكانی حكومەتی دیمەشق دژی خەڵكی سڤیل ئەنجامیان داوە.
دەشڵێت، لەسەر زەوی، میحوەرەكانی گەڕەكی شێخ مەقسوود شایەتی شەڕ و پێكدادانی توندوتیژی شەقامەكانن لەگەڵ میلیشیاكانی حكوومەتی دیمەشق، لەو ماوەیەدا زیانێكی زۆر بە ڕیزەكانیان كەوتووە.
ئاماژە بەوەش كراوە، هاوتەریب لەگەڵ ئەوەشدا تۆپبارانی دڕندانە بە تۆپ و تانك لە دژی گەڕەكەكە بەردەوامە، كە هەڵسوكەوتێكی تاوانكاری سیستماتیكی پێكدەهێنێت، بە ئامانجی بڵاوكردنەوەی تیرۆر لەناو دانیشتووان و لەناوبردنی ژێرخانی ئابووری، لەوانەش نەخۆشخانەكان، ئەمەش پێشێلكردنی ئاشكرایە بۆ هەموو یاسا و نۆرمەكانی نێودەوڵەتی و مرۆیی.