رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت باسى له‌وه كردووه، گفتوگۆ له نێوان حكوومه‌تى سووریا و توركیا و ئه‌مه‌ریكا و هه‌سه‌ده به‌رده‌وامه، بۆ ئه‌وه‌ى به ئاشته‌وایى دۆخى حه‌له‌ب چاره‌سه‌ر بكرێت و رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌یش كردووه، توركیا له دۆخه‌كه نیگه‌رانه و له‌وه ده‌ترسێ كاریگه‌ریى بۆ ناوخۆى توركیا و پرۆسه‌ى ئاشتى هه‌بێت.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 10ى كانوونى دووه‌م، رۆژنامه‌ى
شه‌رق ئه‌وسه‌ت باسى له‌وه كردووه، سه‌رچاوه هه‌واڵگرییه‌كانى توركیا باس له‌وه ده‌كه‌ن، گفتوگۆ له نێوان حكوومه‌تى سووریا و ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وامه بۆ كۆتاهێنان به دۆخى حه‌له‌ب. دووپاتیشى ده‌كاته‌وه، "له چه‌ند كه‌ناڵێكى گونجاو په‌یمانى پێویست به هه‌سه‌ده دراوه".
ئۆزگور ئۆزێل رێبه‌رى ئۆپۆزسیۆن و سه‌رۆكى پارتى گه‌لى كۆمارى، هه‌ڵوێستێكى جیاوازى هه‌یه و داوا له ده‌سه‌ڵاتدارانى توركیا ده‌كات، به‌شێوه‌یه‌كى ئاشتییانه‌یه بابه‌ته‌كه چاره‌سه‌ر بكات و هه‌وڵ بدات خوێن نه‌ڕژێت.
شه‌رق ئه‌وسه‌ت باسى له‌وه كردووه، توركیا مه‌ترسیى ئه‌وه‌ى هه‌یه دۆخى حه‌له‌ب و شه‌ڕه‌كه‌ى شێخ مه‌قسوود، كاریگه‌ریى نه‌رێنى له‌سه‌ر دۆخى ناوخۆى توركیا به‌تایبه‌تى پرۆسه‌ى ئاشتى هه‌بێت.
له شه‌شى مانگه‌وه شه‌ڕێكى سه‌خت له گه‌ڕه‌كى شێخ مه‌قسوود و ئه‌شره‌فیه له نێوان هێزه‌كانى سه‌ربه دیمه‌شق و ئاسایشى ناوخۆى گه‌ڕه‌كه‌كان به‌ڕێوه ده‌چێت. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى خۆسه‌ر له راگه‌یه‌نراوه‌كانى پێشتر دووپاتى كردووه‌ته‌وه، هیچ هێزێكى هه‌سه‌ده له شاره‌كه‌دا نییه و هێزه‌كانى سه‌ربه دیمه‌شق پێشێلى رێككه‌وتنیان كردووه، هه‌روه‌ها له‌و هێرشانه خه‌ڵكى سڤیل ده‌كرێنه ئامانج.