موقته‌دا سه‌در رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در، له نامه‌یه‌كدا رێگه به گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سانه ده‌دات كه پێشتر ریزه‌كانى ره‌وتى سه‌دریان جێهێشتووه و چوونه‌ته ناو میلیشیاكانى تر‌ى شیعه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 10ى كانوونى دووه‌م،
موقته‌دا سه‌در رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در په‌راوێزى بۆ نامه‌یه‌ك نووسیوه كه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك كه‌س ئاراسته‌ى كراوه، وا خۆیان ناساندووه گوایه پێشتر له ریزه‌كانى ره‌وتى سه‌در بوون، به‌ڵام چوونه‌ته ناو میلیشیاكان، ئێسته‌یش داواى گه‌ڕانه‌وه ده‌كه‌ن.
سه‌در له په‌راوێزدا نووسیویه‌تى، "به‌خێر بێن هه‌ر كاتێك ده‌تانه‌وێ، ده‌رگاى ماڵى سه‌در كرایه‌وه".
موقته‌دا سه‌در كه جیا له ره‌وته‌كه‌ى، سه‌رۆكایه‌تیى میلیشیایه‌ك ده‌كات به ناوى سه‌رایا سه‌لام، له كێبه‌ركێ و ململانێى میلیشیاكانى تر‌ى شیعه‌یه. دوێنیش بڕیارى دا سڕكردنى سه‌رایا كۆتایى پێ بهێنرێت له كووت و به‌سره، كه به‌گوێره‌ى بڕیارێكى پێشوو بووایه، ده‌بوو چوار مانگى تر سڕكردنه‌كه به‌رده‌وام بێت.