روانگه‌ى سوورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ بڵاوى كردووه‌ته‌وه، له چوار رۆژى رابردوودا 62 كه‌س كوژراون، 115 كه‌سیش له ئه‌نجامى هێرشه‌كانى دیمه‌شق له شێخ مه‌قسوود و ئه‌شره‌فیه بریندارن و ژماره‌یه‌ك خه‌ڵكیش بێ سه‌روشوێنن.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 10ى كانوونى دووه‌م،
روانگه‌ى سوورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ بڵاوى كردووه‌ته‌وه، له چوار رۆژى رابردوودا 62 كه‌س له شه‌ڕه‌كه‌ى شێخ مه‌قسوود و ئه‌شره‌فیه كوژراون، كه 27 كه‌سیان خه‌ڵكى سڤیلن و ژن و منداڵیشیان تێدایه. 25 كه‌سیش سه‌ربازین، هه‌روه‌ها 115 كه‌س بریندارن. روانگه‌ى سوورى ئاشكرایشى ده‌كات كه ژماره‌یه‌ك خه‌ڵك له ئه‌نجامى هێرشه‌كانى میلیشیاكانى سووریا بێ سه‌روشوێنن.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاو كراونه‌ته‌وه، درۆنێكى هێزه‌كانى دیمه‌شق موه‌لیده‌ى كاره‌باى نه‌خۆشخانه‌ى خالید فه‌جری كردووه‌ته ئامانج، ئه‌مه‌یش وایكردووه نه‌خۆشخانه‌كه له پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزاریى ته‌ندروستى بكه‌وێت و نه‌توانێ خزمه‌تى نه‌خۆش و برینداره‌كان بكات. روانگه‌ى سووریا ئه‌و زانیارییانه به هاوپێچى له‌گه‌ڵ چه‌ندان ڤیدیۆ بڵاو كردووه‌ته‌وه.
روانگه‌ى سوورى هۆشداریى داوه له‌وه‌ى بارودۆخى مرۆیى له شێخ مه‌قسوود له مه‌ترسیدایه، چاوه‌ڕوانى كاره‌سات ده‌كرێت ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت.