باڵوێزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا: پشتیوانی لە گەلی ئازای ئێران دەکەین

:: PM:10:45:10/01/2026 ‌
باڵوێزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا، پەیامێکی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی بڵاو کردەوە و پشتیوانیی خۆی بۆ خۆپێشاندەران و گەلی ئێران دووپات کردەوە.

ئەمڕۆ شەموو 10ی کانوونی دووەمی 2026، باڵوێزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا، لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس (X)، پەیامێکی مارکۆ ڕۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکای شەیر کردووەتەوە.

مارکۆ ڕۆبیۆ لە تویتەکەیدا نووسیویەتی "ویلایەتە یەکگرتووەکان پشتیوانی لە گەلی ئازای ئێران دەکات".

بڵاوکردنەوەی ئەم پەیامە لە ڕێگەی باڵوێزخانەی بەغداوە، وەک پەیامێکی سیاسیی ڕوون دەخوێنرێتەوە بۆ تاران و لایەنگرانی لە عێراق، بەتایبەت لە کاتێکدا خۆپێشاندانەکان لە شارەکانی ئێران دژی دەسەڵات فراوان بوون.


وشە - پۆڵا مەحموود