مامۆستایەکی زانکۆ گیرا مادەی هۆشبەری لەناو "ئەندامێکی نێرینەی دەسکرد"دا خستبووە ناو جەستەیەوە

:: PM:07:16:11/01/2026 ‌
پۆلیسی میسر، گرتنی مامۆستایەکی لە زانکۆی ڕاگەیاند کە بە شێوازێکی سەیر هەوڵی گواستنەوەی مادەی هۆشبەری داوە، بەجۆرێک مادەکەی لەناو ئەندامێکی نێرینەی دەسکرددا شاردووەتەوە و خستوویەتە ناو کۆئەندامى زاوزێی خۆیەوە.

ئەمڕۆ یەكشەم 11ی کانوونی دووەمی 2026، دەسەڵاتدارانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی قاهیرە ئاشکرایان کرد، توانیویانە دەست بەسەر بڕی نزیکەی یەک کیلۆگرام مادەی هۆشبەری جۆری "ئایس/کریستاڵ"دا بگرن.

بەپێی زانیارییەکان، تۆمەتبارەکە مامۆستایەکى ئافرەتە لە بەشی جوانکاریی یەکێک لە زانکۆ گەورەکانی عەمانی پایتەختی ئوردن و لە سۆشیال میدیادا ناسراوە، ناوبراو بۆ تێپەڕاندنی خاڵەکانی پشکنین، هەمان ڕێگەی بلۆگەر (سارە خەلیفە)ی بەکارهێناوە.

پۆلیس بە ڕاشکاوی ڕوونی کردووەتەوە، مامۆستاکە "ئەندامێکی نێرینەی دەسکرد"ی بەکارهێناوە و مادەکەی تێدا حەشارداوە، دواتر ئەندامە دەسکردەکەی خستووەتە ناو کۆئەندامی زاوزێی خۆیەوە بۆ ئەوەی لە ئامێرەکانی پشکنین دەرنەکەوێت، بەڵام پۆلیسی ئافرەتان بەهۆی پشکنینی وردەوە توانیویانە بیگرن.

دادگای میسر بڕیاری داوە، تۆمەتبارەکە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەند بکرێت تا لێکۆڵینەوەکان تەواو دەبن.


وشە - پۆڵا مەحموود