رۆژنامه‌ى زه ئه‌ره‌ب ویكڵى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆكى وه‌زیرانى ئێسته، ئاماده‌یه له به‌رژه‌وه‌ندیى نوورى مالیكى سازش بكات و پاشه‌كشه له كاندیدبوونى خۆى بكات، به‌ڵام به مه‌رجى قورس كه ره‌نگه ببێته ته‌ڵه‌یه‌كى سیاسى بۆ مالیكى.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 12ى كانوونى دووه‌م، رۆژنامه‌ى زه ئه‌ره‌ب ویكڵى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، سوودانى له‌وانه‌یه پاشه‌كشه بكات، به‌ڵام به كۆمه‌ڵێك مه‌رجى قورس كه له‌وانه‌یه ئه‌م مه‌رجانه له كۆتاییدا ببنه ته‌ڵه‌یه‌كى سیاسى بۆ نوورى مالیكى.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له تیمه‌كه‌ى سوودانى بۆ رۆژنامه‌كه ده‌ڵێ، "هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له ناو چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى نییه، هیچ رێككه‌وتنێكیش بۆ كاندیدكردنى مالیكى نه‌كراوه". رۆژنامه‌كه دووپاتیشى ده‌كاته‌وه، ئاهه‌نگگێڕانى ده‌وڵه‌تى یاسا به سازشكردنى سوودانى بۆ مالیكى كورتبینانه‌یه و زووه.
ئه‌مڕۆ سه‌رچاوه‌كان ئاشكرایان كرد، سوودانى له به‌رژه‌وه‌ند ى مالیكى ده‌كشێته‌وه.