ماڵپه‌ڕى مۆنت كارلۆ پوخته‌ى شیكردنه‌وه‌ى رۆژنامه فڕه‌نسییه‌كانى له‌سه‌ر بارودۆخى ئێران بڵاو كردووه‌ته‌وه، تێیدا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، گه‌لى ئێران هیچى نه‌ماوه بیدۆڕێنێ، بۆیه پێشبینى ده‌كرێت خۆپێشاندانه‌كان فراوانتر بێت. ره‌خنه‌ى میدیاى فڕه‌نسى له خۆپێشانده‌ران ئه‌وه‌یه كه هاوئاهه‌نگى و سه‌ركردایه‌تییه‌كى یه‌كگرتوویان نییه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 12ى كانوونى دووه‌م، ماڵپه‌ڕى مۆنت كارلۆ تێڕوانینى
میدیاى فڕه‌نسى له‌باره‌ى ئێرانه‌وه بڵاو كردووه‌ته‌وه، ئێران به‌تایبه‌تى تاران به‌وه وه‌سف كراوه كه به ته‌واوى ژیانى رۆژانه‌ى تێدا ئیفلیج بووه، دوكانه‌كان داخراون، ئینته‌رنێت بڕاوه.
به‌بڕواى میدیاى فڕه‌نسى، رژێمى ئێران ناتوانێ كۆتایى به خۆپێشاندان بهێنێ، كه‌چى له به‌رانبه‌ردا خۆپێشانده‌ران هێشتا نه‌یانتوانیوه كۆڵگه‌ى ده‌سه‌ڵات بله‌قێنن، جیا له‌وه‌یش خۆپێشاندانه‌كه نه‌گه‌یشتووه‌ته ئاستى هاوپه‌یمانێكى رێكخستوو. بۆیه ئێران له ئاستێكى ترسناكى سڕبووندایه، ده‌سه‌ڵات جگه له به‌كارهێنانى هێز هیچ كارتێكى تر‌ى نییه، له ترسى رۆژئاوا و ئه‌مه‌ریكا به سڵكردنه‌وه‌یش ده‌بێ هێز به‌كار بهێنێ.
ماوه‌ى دوو هه‌فته‌یه خۆپێشاندان له ئێران سه‌رى هه‌ڵداوه و رۆژ له دواى رۆژ زیاتر ده‌بێت، ئه‌مڕۆ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا هۆشداریى به ئێران دا، له‌وه‌ى ئه‌گه‌ر به‌مشێوه‌یه هێز له دژى خۆپێشانده‌ران به‌كار بهێنێ، ئه‌وا ئه‌مه‌ریكا تاوتوێى بژارده‌ى سه‌ربازى له دژى ئێران ده‌كات.