كایا كالاس به‌رپرسى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى یه‌كێتیى ئه‌وروپا راى گه‌یاند، یه‌كێتییه‌كه‌يان ئاماده‌یه بۆئه‌وه‌ى سزاى زیاتر به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى ئێران‌دا بسه‌پێنێت، وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ سه‌ركوتكردنى خۆپێشانده‌ران.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 12ى كانوونى دووه‌می 2026، كایا كالاس له
لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى باسى له‌وه كرد، یه‌كێتیى ئه‌وروپا سزایه‌كى فراوانى له‌سه‌ر ئێران سه‌پاندووه، به‌هۆى پێشێلكردنى مافه‌كانى مرۆڤ، چالاكیى ئه‌تۆمى و پشتیوانى تاران له جه‌نگى رووسیا دژ به ئۆكراینا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ده‌ڵێ، "یه‌كێتیى ئه‌وروپا ئاماده‌یه سزاى تر به‌سه‌ر ئێران بسه‌پێنین، وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ سه‌ركوتكارى وه‌حشیگه‌رانه كه رژێمه‌كه دژ به خۆپێشانده‌ران ئه‌نجامى ده‌دات.
له به‌شێكى تر‌ى لێدوانه‌كه‌ى كالاس ده‌ڵێ، "ئێرانییه‌كان هه‌موو شتێكیان ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگیان بگات، رژێمى ئێرانیش مێژووییه‌كى درێژى هه‌یه له سه‌ركوتكردنى خۆپێشانده‌ران".
ئاژانسى هه‌واڵى ئه‌ڵمانى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، له‌وانه‌یه یه‌كێتیى ئه‌وروپا كۆمه‌ڵێك رێكارى سزادان به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌دا بسه‌پێنێ كه توندوتیژى دژ به خۆپێشانده‌ران به‌كارده‌هێنن، له‌وانه هه‌ندێكیان وه‌زیرن، رێكارییه‌كانیش بریتین له قه‌ده‌غه‌كردنى گه‌شت بۆ ئه‌وروپا و سڕكردنى هه‌ژمارییان.