دواى ئه‌وه‌ى خۆپیشاندان له بابل كرا بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌میر مه‌عموورى په‌رله‌مانتارى پێشوو وه‌ك سه‌ربه‌خۆییه‌ك بكرێته پارێزگارى شاره‌كه، ئه‌مڕۆ خۆپیشاندانى پێچه‌وانه له‌لایه‌ن لایه‌نگرانى میلیشیاى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق به‌ڕێوه‌چوو داوا ده‌كه‌ن عه‌لى توركى بكرێته پارێزگارى شاره‌كه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 12ى كانوونى دووه‌م، لایه‌نگرانى میلیشیاى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق له بابل خۆپیشاندانیان كرد و داواكارییان ئه‌وه بوو عه‌لى توركى په‌رله‌مانتارى پێشوو بكرێته پارێزگارى شاره‌كه له شوێنى عه‌دنان فه‌یحان كه پێشتر پارێزگارى شاره‌كه بوو كرایه جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مان. عه‌سائیب پۆسته‌كه پشكى خۆى ده‌زانێت و بۆیه هه‌وڵ ده‌دات ده‌ستبه‌ردارى نه‌بێت.
به تایبه‌تى ده‌زانرێت له چه‌ند رۆژى رابردوودا خۆپیشاندانێك ئه‌نجام درا، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌میر مه‌عموورى بكرێته پارێزگارى شاره‌كه. مه‌عموورى له خوولى پێشوو په‌رله‌مانتارى عێراق بوو، له لیژنه‌ى ده‌ستپاكى بوو، له میدیاكان به‌وه ناسراوه چه‌ندان دۆسیه‌ى گه‌نده‌ڵى حكوومه‌تى عێراقى ئاشكرا كردووه.