ئەمەریكا داوا لە هاووڵاتییانی دەكات راستەوخۆ ئەو وڵاتە جێبهێڵن

:: AM:09:15:13/01/2026 ‌
ئیدارەی واشنتن هۆشدارییەكی بەپەلەی ئاراستەی سەرجەم هاووڵاتییانی ئەمەریكی لە ناو خاكی ئێران كرد، داوای لێكردن بەهۆی تێكچوونی بارودۆخ و زیادبوونی گرژییەكان، دەستبەجێ ئەو وڵاتە جێبهێڵن.

گرژی و خۆپێشاندانەكانی ناوخۆی ئێران بووەتە چەكداری و چەندان كەس كوژراون، ئەمەیش وایكردووە دۆخی ئەم وڵاتە زیاتر بەرەو خراپبوون بچێت.

ئەمڕۆ سێشەم 13ـی كانوونی دووەم، ئیدارەی واشنتن هۆشدارییەكی بەپەلەی ئاراستەی سەرجەم هاووڵاتییانی ئەمەریكی لە ناو خاكی ئێران كرد، داوای لێكردن بەهۆی تێكچوونی بارودۆخ و زیادبوونی گرژییەكان، دەستبەجێ ئەو وڵاتە جێبهێڵن.

پەیامی ئەمەریكا لە رێگەی باڵوێزخانەكەی لە دەرەوەی ئێران كارەكانی دەكات و تێیدا هاتووە، "ئێستە ئێران بەجێبهێڵن"، ئەمەش بەهۆی زیادبوونی ناڕەزایەتییەكانی ئێران و هۆشدارییە لەوەی ئەم ناڕەزاییانە دەتوانن فۆرمێكی توندتر وەربگرن.

ئاماژە بەوەش كراوە، بەپەلە ڕێوشوێنی خۆپارێزی بگرنەبەر، هەروەها بیر لە جێهێشتنی ئێران بكەنەوە لە ڕێگەی وشكانییەوە بۆ ئەرمینیا و توركیا.


وشە - رامیار جەواد