داعشێكی عێراقی لەشەری شێخ مەقسوود كوژرا

:: AM:11:02:13/01/2026 ‌
لە هێرشی گرووپە چەتەكانی سەر بە حكوومەتی كاتیی سووریا بۆ سەر گەڕەكە كوردییەكانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە لە حەلەب، ناسنامەی یەكێك لە چەتە كوژراوەكان ئاشكرا بوو كە عێراقییە و پێشتر داعش بووە و ئێستە چەكداری حكوومەتە.

ناسنامەی داعشێكی عێراقی ئاشكرابوو، كە لە هێرشی سەر گەڕەكە كوردییەكانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە لە حەلەب، لەناو ڕیزی گرووپە چەكدارەكانی ئەحمەد شەرع بەشداری كردووە و كوژراوە.

بەپێی ئەو زانیارییەكان، ئەو چەتەیەی داعش، كە لە شەڕەكانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە كوژراوە ناوی بیلال مەحموودە، ناوبراو دانیشتووی پارێزگای ئەنباری عێراق بووە، لە ماوەكانی ڕابردوودا پبَوەندی بە گرووپە چەتەكانی داعشەوە كردبوو، داواكراو بووە.

ئاماژە بەوەش كراوە، ئەو چەتەیە دواتر پێوەندی بە سوپای سووریاوە كردووە، كە  ئێستە گرووپە چەتەكانی "عەمشات، حەمزات، سوڵتان موراد، نورەدین زەنگی" كە پاشماوەی داعشن لەخۆدەگرێت.

جێگەی ئاماژەیە، لە شەشـی ئەم مانگە چەتەكانی حكوومەتی كاتیی سووریا بەهاوكاری توركیا، هێرشیان كردە سەر دوو گەڕەكی كوردی لە حەلەب، داگیركەران بە سەدان تانك و تۆپ و چەكدارەوە هێرشیان دەكرد، شەڕڤانان بە ژمارەیەكی كەمەوە داستانێكی مەزنیان تۆمار كرد و پێنج ڕۆژ بەرخۆدانیان كرد.



وشە - سۆران عەزیز