ڤۆلكه‌ر تورك رێگه‌پێدراوى باڵاى مافى مرۆڤ له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دووپاتى ده‌كاته‌وه زانیارى متمانه پێكراویان هه‌یه كه نزیكه‌ى 600 كه‌س له خۆپیشانده‌رانى ئێران كوژراون، به‌رپرسێكى ئێرانیش به رۆیته‌رز ده‌ڵێ،"دوو هه‌زار كه‌س له خۆپیشانده‌ران و هێزه ته‌ناهییه‌كان كوژراون".
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 13ى كانوونى دووه‌م
ڤۆلكه‌ر تورك له راگهینراوێكى فه‌رمى ده‌ڵێ، "خۆپیشانده‌ران به شێوه‌یه‌كى تۆقێنه‌ر سه‌ركوت ده‌كرێن و به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كان له سه‌ره‌تاى خۆپیشاندانه‌كانه‌وه 600 كه‌س كوژراون".
هه‌روه‌ها له راگه‌ینراوه‌كه هاتووه، "ده‌بێت سنوورێك بۆ كوشتنى خۆپیشانده‌ران دابنرێت، قبووڵ ناكرێت خۆپیشانده‌ران به پاساوى ئه‌وه‌ى (تیرۆریستن) توندوتیژیان له دژ بكرێت".
هاوكات ئه‌مڕۆ
به‌رپرسێكى ئێران به رۆیته‌رزى راگه‌یاند، دوو هه‌زار كه‌س له خۆپیشانده‌ران و هێزه ته‌ناهییه‌كان كوژراون، ئه‌و به‌رپرسه ده‌شڵێ، "تیرۆریستان" به‌رپرس له كوشتنى خۆپیشانده‌ران و هێزه ته‌ناهییه‌كان.