هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب، ناسنامەی دوو ژنە شەهیدی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیەی ڕاگەیاند كە ناویان لەیلا قاسم و گەریلا ئامارایە.
هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب، لە راگەیەنراوێكدا ناسنامەی دوو شەهیدی گەڕەكەكانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیەی حەلەبی بڵاوكردەوە.
لە راگەیەنراوەكەدا روونیان كردووەتەوە كە لەو شەڕەی شەشی ئەم مانگە لە حەلەب كرا، چەكدارانی حكوومەتی كاتی سووریا هەموو جۆرە تەكنیكێكی پیشكەوتوویان بەكارهێناو ژنان، منداڵان و شەڕڤانان ڕووبەڕووی تاوانی شەڕ بوونەوە كە لە نێویاندا لەیلا قاسم و گەریلا ئامارا بوونە یەكێك لەشەهیدانی ئەو شەڕە.
دووپات لەوە كراوەتەوە كە لە مێژوودا ژنان بە ڕۆڵی پێشەنگایەتی خۆیان هەستاون، ژنانی كورد ئەمڕۆ بە هەڵوێستی خۆیان و ورەوە ناسنامەی ژنانی تێكۆشەری جیهانیان هەڵگرتووە.
رۆژی شەشی كانوونی دووەم، چەكدارانی حكوومەتی كاتی سووریا هێرشیان كردە سەر گەڕەكی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە و دوای چەندان رۆژ شەڕ بەردەوام بوو، دواتر بە ئاگربەستێك شەڕەكە تا ئێستە راگیراوە.