ماڵپه‌ڕى عه‌ره‌بى پۆست ئاشكراى كردووه، هیچ یه‌كێك له ئه‌مه‌ریكا و ئێران هێشتا ره‌زامه‌ندییان نه‌داوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا جارێكى تر ببێته‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 13ى كانوونى دووه‌م، ماڵپه‌ڕى
عه‌ره‌بى پۆست باسى له‌وه كردووه نوورى مالیكى ئارهزووییهكى زۆرى هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌تى داهاتوو بكات، پێیوایه مافى خۆیه‌تى كاروانى سیاسى به وه‌رگرتنى ئه‌و پۆسته كۆتایى بێت. له هه‌مان كاتیش‌دا مالیكى ده‌زانێ وه‌رگرتنى ئه‌و پۆسته بێ ره‌زامه‌ندى واشنتن و تاران زه‌حمه‌ته.
به‌رپرسێكى عێراق گوایه نزیكه له باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا به ماڵپه‌ڕى عه‌ره‌بى پۆستى راگه‌یاندووه، "مالیكى به‌م دواییه هه‌وڵى داوه چه‌ندان په‌یامى ناڕاسته‌وخۆ و نهێنى بنێرێت بۆ ئه‌وه‌ى له واشنتن حكوومه‌تى تره‌مپ به‌وه رازى بكات گوایه ئه‌و ده‌توانێ كێشه‌ى چه‌كدانانى میلیشیاكان چاره‌سه‌ر بكات، ئه‌گه‌ر پۆسته‌كه‌ى پێ بدرێت، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى پاسدارانیش به‌رده‌وام بۆ مسۆگه‌ركردنى پشتیوانى ئێران".
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستى ئێران به‌رپرسه‌كه باس له‌وه ده‌كات واشنتن به سه‌رۆكایه‌تى نوورى مالیكى رازى نییه، ده‌زانێ لایهنگرییهكهى زیاتر بۆ ئێرانه و ناتوانێ و نایه‌وێ رووبه‌ڕووى میلیشیاكان ببێته‌وه، به‌ڵام له هه‌مان كاته‌دا سه‌رچاوه‌كه باسى له‌وه كردووه‌ته‌وه هێشتا ئێرانیش ره‌زامه‌ندى نه‌داوه و پشتیوانى ته‌واوى ده‌رنه‌بڕیوه بۆ ئه‌وه‌ى مالیكى پۆسته‌كه وه‌ربگرێت.