د‌یڤید ڤان فیل وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى هۆڵه‌ندا راى گه‌یاند بانگهێشتى باڵوێزى ئێرانى كردووه، له‌سه‌ر به‌كارهێنانى توندوتیژى دژ به خۆپیشانده‌رانى ئێران په‌یامى ناڕه‌زایی پێداوه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 13ى كانوونى دووه‌م، د‌یڤید ڤان فیل وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى هۆڵه‌ندا له په‌یامێكدا له ئێكس ئاشكراى كرد، بانگهێشتى باڵوێزى ئێرانى له هۆڵه‌ندا كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى په‌یامى ناڕه‌زایى پێ بدات، له دژى ئه‌و توندوتیژییه‌ى ده‌رهه‌ق به خۆپیشانده‌رانى ئێران به‌كار ده‌هێنرێت.
ئاژانسى
رۆیته‌رز په‌یامه‌كه‌ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى هۆڵه‌ندا بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، "ده‌بێت ئێران رێز له مافه سه‌ره‌كییه‌كان بگرێت و ده‌ستبه‌جێ خزمه‌تگوزارى ئینته‌رنێت بداته‌وه، تاوانكاران سزا بدات".
ناڕه‌زایى به‌رپرسانى ئه‌ورۆپا دژ به ئێران زیادى كردووه له‌سه‌ر كه‌یسى كوشتنى خۆپیشانده‌ران، ئه‌مڕۆ فرێدریش مێرتس راوێژكارى ئه‌ڵمانیا نیگه‌رانى خۆى له‌به‌رانبه‌ر به‌كارهێنانى توندوتیژى له دژى خۆپیشانده‌رانى ئێران ده‌ربڕى و گوتى، "ده‌سه‌ڵاتى ئێران له رۆژ و هه‌فته‌كانى كۆتایى ته‌مه‌نیدایه".
هه‌روه‌ها شه‌وى رابردوو كایا كالاس به‌رپرسى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى یه‌كێتى ئه‌وروپا ئاماده‌یى یه‌كێتى ئه‌وروپاى نیشان دا له‌وه‌ى سزاى تر به‌سه‌ر ئێران بسه‌پێنێ.