ماڵپه‌ڕى رادیۆى مۆنت كارلۆى نێوده‌وڵه‌تى ئاشكراى ده‌كات، له نێو حزبه‌كانى عێراق تاوتوێى ئه‌گه‌رى كه‌وتنى ده‌سه‌ڵاتى ئێران كراوه، ده‌شڵێ، "چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه نیگه‌رانه ترسى كه‌وتنى ده‌سه‌ڵاتى ئێرانى هه‌یه؟ له كه‌وتنه‌كه‌یش پارتى و ئه‌نجوومه‌نى سوننه سوودمه‌ند ده‌بن".
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 13ى كانوونى دووه‌م، ماڵپه‌ڕى
مۆنت كارلۆى نێوده‌وڵه‌تى بابه‌تێكى كورتى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، ته‌واوى حزبه سیاسیه گه‌وره‌كان، چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى، ئه‌نجوومه‌نى سیاسى سوننه، پارتى و یه‌كێتى، هه‌ر یه‌كه‌یان له نێو خۆیان تاوتوێى لێكه‌وته ترسناكه‌كانى ئێرانیان كردووه و چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى له هه‌موویان زیاتر له خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌كانى شاره‌كانى ئێران نیگه‌رانتره.
به‌گوێره‌ى لێكدانه‌وه‌ى مۆنت كارلۆ چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى نیگه‌رانییه‌كه‌ى له دوو خاڵ سه‌رچاوه ده‌گرێت، مه‌ترسى هێرشى سه‌ربازى بۆ خستنى ده‌سه‌ڵاتى ئێران، ترس له پاشه‌كشه‌ى شیعه له ناوچه‌كه، ئه‌گه‌رهاتوو ئه‌مه رووبدات، ئه‌وا چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى هاوپه‌یمانێكى ستراتیجى و تایفى به قه‌باره‌ى ئێران له ده‌ست ده‌دات.
له كۆتایى بابه‌ته‌كه‌یش هاتووه، ئه‌نجوومه‌نى سیاسى سوننه و پارتى دوو گه‌وره‌ترین سوودمه‌ندن له پێشهاته نوێیه‌كانى ئێران، چونكه چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ناچار ده‌كه‌ن به شێوه‌یه‌كى ریشه‌یى له ناو پرۆسه‌ى سیاسى سازش بكات، ئه‌مه ئه‌گه‌رهاتوو ده‌سه‌ڵاتى ئێران كه‌وت.