سوپای سووریا دێرحافز بۆردمان دەكات

:: PM:04:34:13/01/2026 ‌
هەسەدە رای گەیاند، سوپای سووریا دێرحافز بۆردمان دەكات و هێزەكانیشیان وەڵامی بۆردمانەكەیان داوەتەوە. 

كەمێك لەمەوبەر هەسەدە رای گەیاند، سوپای سووریا دێرحافزیان بۆردمان كردووە و لەلایەن هێزەكانیشیانەوە وەڵامی ئەو بۆردمانە دراوەتەوە. 

هەسەدە دووپاتی كردووەتەوە كە لەشارۆكەی ئەبوحەمام لە دێرەزوور هێزەكانیان وەڵامی هێرشێكی تری سوپای سووریایان داوەتەوە. 

جێی ئاماژەیە كە دوێنی هەسەدە هۆشداری دابوو لە كۆكردنەوەی هێزێكی زۆری چەكدارانی حكوومەتی كاتی سووریا لەو سنوورە كە مەبەستی سەرەكیان شەڕە. 



وشە - سه‌رخێڵ هاشم