هەسەدە: دوو جار بەنداوی تشرین بۆردمان كرا

:: PM:05:33:13/01/2026 ‌
هەسەدە رای گەیاند، ئاڵۆزییەكان بەردەوامە و تەنیا لە ماوەیەكی كەمدا دوو جار لەلایەن چەكدارانی حكوومەتی كاتیی سووریاوە، بەنداوی تشرین بۆردمان كرا. 

كەمێك لەمەوبەر، هەسەدە لە كەناڵە فەرمییەكانی خۆیەوە هەواڵی بۆردمانكردنی بەنداوی تشرینی راگەیاند. 

هەسەدە ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، گرووپە چەكدارەكانی سەر بە حكوومەتی كاتیی سووریا بە درۆنی بۆمبڕێژكراو دوو جار بەنداوی "تشرین"یان بۆردمان كردووە. 

هەروەها دووپاتیان لەوە كردووەتەوە، بە مووشەك باشووری دێرحافر دەكەنە ئامانج.

"وشە" وەك سەرچاوەیەكی سەرەكی هەواڵی رۆژئاوای كوردستان، دوای دڵنیابوونەوەی هەواڵەكان، زانیارییەكان بڵاو دەكاتەوە.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم