دوای ئەوەی چاوەڕوان دەكرا كە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا بڕیار لەسەر دۆخی ئێران و خۆپێشاندانەكانی ئەو وڵاتە بدات، ئەمڕۆ سێشەم وەك هاندانێك بۆ ئەوان دووپاتی كردەوە كە یارمەتی ئێمە بەڕێگەوەیە بۆتان و لە ناڕەزایەتی بەردەوام بن.
ترەمپ بێ ئەوەی بە وردی روونی بكاتەوە كە مەبەستی چییە، رووی لە خۆپێشاندەرانی ئێران كرد و دووپاتی كردەوە، یارمەتی بەڕێگەوە بۆ ئێوە، ئەوی نیشتمانپەروەرانی ئێران بە ناڕەزایەتی بەردەوام بن و كۆنترۆڵی دامەزراوەكان بكەن، هاوكات بڕیاری دا هەموو كۆبوونەوەكان لەگەڵ بەرپرسانی ئێران تا وەستانی كوشتنی خۆپێشاندەرانی ناڕازی بوەستێت.
سەرۆكی ئەمەریكا ئەمڕۆ لە پۆستێك لە ترووس سۆشیال بۆ خۆپێشاندەرانی ئێرانی نووسیوە، لەسەر ناڕەزایەتییەكانتان بەردەوام بن، ناوی ئەو كەس و بەرپرسانە كە دەستیان لە كوشتن و رەشەكوژیی خەڵك هەیە تومار بكەن و چاوەڕێی بن هاوكارییەكانی ئەمەریكا بەرێگاوەیە.