باوكی ئەو تیرۆرستەی كە كچە شەرڤانەكەی لە گەرەكی شێخ مەقسوود لە باڵەخانەیەكەوە فرێدایە خوارەوە رای گەیاند، وەك باوك و دایك و بنەماڵەكەی ئاحاشامان لە كوڕەكەمان كردووە.
عاتف كە لە گرتەڤیدیۆییەكدا بەباوكی "ئەحمەد"ی تیرۆرست خۆی دەناسێنێت رای گەیاند، ئێمە وەك باوك و دایك و خوشك و براكانی ماڵباتەكەی بەگشتی حاشای لێدەكەین و ئەوكارەی ئێمەی شەرمەزار كرد و دژی ئەو رەفتارانەین.
باوكی ئەو تیرۆریستەی كە لە حەلەب كچە كوردەكەی لە باڵەخانەكەوە فڕێدایە خوارەوەو سوكایەتی بەجەستەكەی كرد، رای گەیاند: كوڕەكەم نارد بۆ ئیتاڵیا تا لەوێ بڕوانامەی ماستەر و دكتۆرا بخوێنێت و بگەڕێتەوە بۆ میسر و خزمەتی وڵاتەكەمان بكات، كەچی چووە بۆ سووریا بۆ ناو گرووپە خوێنخۆرەكان.
ئەوەشی گوتووە، من و دایك و خوشك و براكانی بێبەری خۆمان لە كوڕەكەمان ڕادەگەیەنین، لەلای گەلی كورد شەرمەزاری كردووین و داوای لێبووردن دەكەین.
ناوی كچە شەڕڤانەكە (دەنیز) بوو دوای بەرگرییەكی زۆر دواجار بە مردووی كەوتە دەست چەتەكانی جۆلانی و سووكایەتی بە تەرمی ئەو كچە شەڕڤانە دەكەن و لە باڵەخانەیەكی بەرزەوە فڕێی دەدەنە خوارەوە و ڤیدیۆی تۆمار دەكەن، ڤیدیۆكە دەنگدانەوەیەكی ناڕەزایی گەورەی لە سۆشیال میدیای جیهانیی لێ كەوتەوە.