ئاژانسى رۆیته‌رز له سێ سه‌رچاوه‌ى دیپلۆماسى ئاشكراى ده‌كات، ئه‌مه‌ریكا ئامۆژگارى كارمه‌نده‌كانى كردووه، تا ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ بنكه‌ى سه‌ربازى عوده‌ید چۆڵ بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 14ى كانوونى دووه‌م، ئاژانسى رۆیته‌رز له سێ سه‌رچاوه‌ى دیپلۆماسى ئاشكراى ده‌كات، ئه‌مه‌ریكا داواى له كارمه‌ند و ئه‌ندامانى سوپاكه‌ى كردووه له قه‌ته‌ر تا ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ بنكه‌كه چۆڵ بكه‌ن.
تا ئێسته باڵوێزى ئه‌مه‌ریكا له ده‌وحه هیچ سه‌رنجێكى له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته نه‌داوه.
بنكه‌ى سه‌ربازى عوده‌ید له قه‌ته‌ر به گه‌وره‌ترین بنكه‌ى سه‌ربازى ئه‌مه‌ریكا داده‌نرێت له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و نزیكه‌ى 10 هه‌زار سه‌ربازى تێدایه. له حوزه‌یرانى رابردوو به‌ر له هێرشه ئاسمانییه‌كه‌ى ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران به‌شێك له سه‌ربازه‌كانى ئه‌م بنكه‌یه بۆ شوێنه‌كانى تر‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست گوێزرانه‌وه و دواتریش له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه كرایه ئامانج به‌ڵام هیچ زیانێكى گیانى نه‌بوو.