سه‌ندیكاى پزیشكانى عێراق ره‌خنه له حكوومه‌تى سوودانى ده‌گرێت و به‌رپرسیارێتى دانه‌مه‌زراندنى ده‌رچووانى كۆلیژه پزیشكییه‌كان ده‌خاته ئه‌ستۆى ئه‌و حكوومه‌ته و هاوكات هۆشداریش به پزیشكه‌كان ده‌دات مان نه‌گرن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 14ى كانوونى دووه‌م، سه‌ندیكاى پزیشكانى عێراق له
راگه‌ینراوێكدا ره‌خنه له حكوومه‌ت ده‌گرێت و ده‌ڵێ، "به‌رپرسیاره له‌وه‌ى ده‌رچووانى 2024 دانه‌مه‌زراندووه و دامه‌زراندیان 18 مانگ دواكه‌وتووه". سه‌ندیكاى پزیشكان پێیوایه دواخستنى ده‌رچووان شوێنه‌وارى نه‌رێنى پیشه‌یى و رێكخستنى لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
سه‌ندیكاى پزیشكان پێیوایه هه‌ندێك لایه‌ن ده‌یانه‌وێ خراپ ئه‌و بارودۆخه به‌كاربهێنن، هانى پزیشكان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى مان بگرن، كه ئه‌مه‌یش دیارده‌یه‌كى مه‌ترسیداره هه‌ڕه‌شه له ژیانى هاووڵاتیان ده‌كات و ناوبانگ و پێگه‌ى پزیشكان ده‌زڕێنێت.
له ماوه‌ى رابردوودا ده‌رچووانى كۆلیژه‌كانى ددانسازى له عێراق خۆپیشاندانیان كرد و ئه‌وانیش گوتیان ده‌رچووانى سێ ساڵ دانه‌مه‌زراون.