ئاژانسى رۆیته‌رز ئاشكراى ده‌كات، پێشبینى ده‌كرێت ئه‌مڕۆ دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌بردنى غه‌زه بۆ قۆناغى گواستنه‌وه رابگه‌ینێت كه هیچ ئه‌ندامێكى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماسى تێدا نییه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 14ى كانوونى دووه‌م، ئاژانسى
رۆیته‌رز له چوار سه‌رچاوه‌ى فه‌ڵه‌ستینى ئاشكراى كردووه، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له جێبه‌جێكردنى پلانى غه‌زه به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌مڕۆیش ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌بردنى غه‌زه راده‌گه‌ینێت.
له تشرینى یه‌كه‌مى رابردوو داواى شه‌ڕێكى سه‌خت ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس به پلانى غه‌زه بۆ قۆناغى گواستنه‌وه رازى بوون، كه له 20 خاڵ پێكدێت. یه‌كێك له‌وان ئه‌وه‌یه ده‌سته‌یه‌كى ته‌كنۆكراتى فه‌ڵه‌ستینى غه‌زه له قۆناغى گواستنه‌وه به‌ڕێوه ده‌بات و كه ئه‌نجوومه‌نێكى ئاشتی نێوده‌وڵه‌تیش سه‌رپه‌رشتى ده‌كات و ئه‌و ده‌سته‌یه هیچ ئه‌ندامێكى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماسى تێدا به‌شدار نابێت.