دوا زانیاری لەبارەی هێرشەكانی سەر دێرحافر

:: PM:04:09:14/01/2026 ‌
هەسەدە ڕای گەیاند، چەكدارانی سەر بە حكوومەتی كاتی سووریا هێرش دەكەنە سەر ژێرخانی دێرحافر، هەروەها گوندەكانی شێخ مەهشی و شێخ حەسەن تۆپباران دەكەن.

كەمێك لەمەوبەر ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە، سەبارەت بە هێرشی چەكدارانی حكوومەتی سووریا بۆ سەر ژێرخانی دێرحافر ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە. ئاماژەیان بەوە كردووە، ئەو چەكدارانە بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان هێرشیان كردووەتە سەر بینای پۆستەخانە.

دووپات لەوە كراوەتەوە كە چەكدارانی سەر بە حكوومەتی كاتیی دیمەشق گوندەكانی شێخ مەهشی و شێخ حەسەن لە دەوروبەری بەنداوی تشرین تۆپباران دەكەن.

بەڵام تائێستە سەبارەت بە زەرەر و زیانەكانی تۆپاران و هێرشەكان هیچ زانیارییەك لەبەردەستدا نییە.

دوای هێرشەكەی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە، چەكدارانی حكوومەتی كاتی سووریا لە سنوووری بەنداوی تشرین و دێرحافر كۆبوونەوەتەوە و بۆردمانی سنوورەكە دەكەن. 



وشە - سه‌رخێڵ هاشم