نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانیى ده‌وڵه‌تى یاسا، له‌گه‌ڵ جۆشوا هاریس هەڵسوڕێنەری كاروبارى باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له عێراق، كۆبووه‌وه. مالیکى دووپاتى كرده‌وه، ده‌بێت چەک ته‌نیا به ده‌ستى ده‌وڵه‌ته‌وه بێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 14ى كانوونى دووه‌م، نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانیى ده‌وڵه‌تى یاسا كه هاوكات كاندیده بۆ پۆستى سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌تى نوێى عێراق، له‌گه‌ڵ هاریس هەڵسوڕێنەری كاروبارى باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا كۆبووه‌وه.
به‌گوێره‌ى راگه‌یەنراوێكى نووسینگه‌كه‌كه‌ى،
نوورى مالیكى بۆ هاریس دووپاتى له‌سه‌ر گرنگى و پێویستبوونى چه‌كدانانى میلیشیاكان كردووه‌ته‌وه و باسى له‌وه‌یش كردووه، لایه‌نه‌كان هه‌وڵ ده‌ده‌ن پابه‌ند بن به واده ده‌ستوورییه‌كانه‌وه.
دوێنێ هاریس په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه تێیدا هاتبوو، "ئەو میلیشیا تیرۆریستییانەی ئێران پاڵپشتییان دەکات و بە ئاشکرا داواکاریی حکوومەتی عێراقی بۆ چەک دانان پشتگوێ دەخەن هیچ شوێنێکیان لە هیچ ئاستێک‌دا لە حکوومەتی عێراقدا نییە. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە قسەکردن بە شێوەیەکی ڕوون و بێ گۆڕانکاری لەسەر پێویستیی خێرای هەنگاوی کرداریی عێراق بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو میلیشیا تیرۆریستییانەی بەشوێن ئەجێندای بیانییەوەن، کە دەبێتە هۆی لاوازکردنی سەروەریی عێراق و عێراق بەرەو هەژاری دەبات و هەڕەشە لە هاووڵاتییانی ئەمەریکی و عێراقی دەکات و وڵات ڕادەکێشێتە ناو ململانێی هەرێمی".