روانگه‌ى سوورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ئاشكراى ده‌كات، میلیشیاكانى سووریا له عه‌فرین ده‌ستیان به گرتنى گه‌نجان كردووه و بێ ئه‌وه‌ى هیچ هۆكارێكى روون هه‌بێت.
ئه‌مڕۆ پێنج 15ى كانوونى دووه‌م،
روانگه‌ى سوورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ئاشكراى كرد، له گونده‌كانى عه‌فرین میلیشیاكانى سووریا ده‌ستیان به گرتنى گه‌نجان كردووه، بێ ئه‌وه‌ى هیچ تۆمه‌ت یان پاساوێكى روون هه‌بێت. روانگه‌ى سووریا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ئه‌و هێزانه‌ى ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ئه‌نجام ده‌ده‌ن ئه‌و میلیشیانه‌ن كه سه‌ر به توركیان.
روانگه‌كه چه‌ندان زانیارى ئاشكرا ده‌كات له‌وانه حه‌وت گه‌نج له گوندى ده‌روێش گیراون، یه‌كێكیانه سه‌رتاشه، جیا له‌وه‌یش له گوندى رووته چه‌ندان كه‌سى تر گیراون. ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بێت هه‌ندێك له گه‌نجه‌كان به مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ میلیشیاكان ئازاد ده‌كرێن كه‌چى له‌لایه‌ن هێزى سه‌ربازى سه‌ربه حكوومه‌تى ئه‌حمه‌د شه‌رع ده‌گیرێنه‌وه. روانگه‌ى سوورى باسى له‌وه كردووه ئه‌و هه‌ڵمه‌تى گرتنه دواى شه‌ڕه‌كه‌ى شێخ مه‌قسوود و ئه‌شره‌فیه‌ى شارى حه‌له‌به، چونكه به‌شێكى زۆر له‌و گه‌نجه كوردانه‌ى به‌شدارییان له شه‌ڕه‌كه كرد و له ریزى ئاسایشى ناوخۆ بوون، خه‌ڵكى عه‌فرین بوون.
له ئۆپراسیۆنێكى تایبه‌تى هێزه‌كانى توركیا و میلیشیا توندڕه‌وه‌كانى سه‌ربه توركیا كه به ناوى ئۆپۆزسیۆنى ئه‌و كاتى سووریا كاریان ده‌كه‌ن، له ئادارى 2018 عه‌فرین داگیر كرا.