ژان نوێڵ بارۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فڕه‌نسا راى گه‌یاند، فڕه‌نسا له پشتیوانى كورد به‌رده‌وام ده‌بێت و له به‌رزترین ئاست كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى هێرشه‌كانى سه‌ر كورد له حه‌له‌ب بوه‌ستێنێ.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 15ى كانوونى دووه‌م، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فڕه‌نسا راى گه‌یاند، "فڕه‌نسا له به‌رزترین ئاست كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى هێرشه‌كانى سه‌ر كورد له حه‌له‌ب بوه‌ستێنێ، سه‌رۆك ماكرۆنیش خۆى چاودێرى بابه‌ته‌كه ده‌كات".
بارۆ روونى كرده‌وه بانگهێشتى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سووریایان كردووه بۆ پاریز تا دانوستاندن بكرێت له چوارچێوه‌ى رێككه‌وتنى 10ى ئادار، ده‌شڵێ، "ئێمه به ئاراسته‌ى پشتیوانى كورد به‌رده‌وام ده‌بین، هه‌ردوو لا بۆ دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى هان ده‌ده‌ین".
له ماوه‌ى رابردوو میلیشیاكانى سه‌ر به دیمه‌شق هێرشیان كرده سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌كانى ئه‌شره‌فیه و شێخ مه‌قسوود، سه‌تان كه‌سیان كرده قوربانى و پێشێلكارییى گه‌وره‌یان له دژى كورد ئه‌نجام دا.