چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه له راگه‌ینراوێكدا ده‌ڵێ، "ره‌تى ده‌كه‌ینه‌وه خاكى عێراق بۆ هێرشكردنه سه‌ر هه‌ر ده‌وڵه‌تێك به‌كار بهێنرێت، به تایبه‌تى كۆمارى ئیسلامى ئێران".
چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 15ى كانوونى یه‌كه‌م، له
راگه‌ینراوێكدا ناڕاسته‌وخۆ باس له ئه‌گه‌رى هێرشكردنى ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران ده‌كات و ده‌ڵێ، "چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ره‌تى ده‌كاته‌وه خاكه‌كه‌ى بۆ هێرشكردنه سه‌ر هه‌ر ده‌وڵه‌تێك به‌كار بهێنرێت به تایبه‌تى ئێران، چونكه پێشێلكردنى سه‌روه‌رى عێراقه و تێوه‌گلانیه‌تى له ململانێیه‌ك كه خزمه‌تى ته‌ناهى و به‌رژوه‌ندى گه‌له‌كه‌ى ناكات".
هه‌روه‌ها له راگه‌ینراوه‌كه هاتووه، "ناوچه‌كه به‌رگه‌ى ململانێیه‌كى نوێى سه‌ربازى ناگرێت، به تایبه‌تى له سایه‌ى ئه‌و ئاڵه‌نگارییه ئابوورییه‌ى هه‌یه، له‌گه‌ڵ دابه‌زینى نرخى نه‌وت، ئه‌مه وا ده‌كات بارى گه‌لانى ناوچه‌كه دوو هێنده بێت و هه‌ڕه‌شه‌یش له سه‌قامگیرى ناوچه‌كه ده‌كات".
چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى له كۆتایى راگه‌ینراوه‌كه باسى له‌وه كردووه، له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌رى دیپلۆماسى و سیاسیدایه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان.
زۆربه‌ى لایه‌نه‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى پێوه‌ندى راسته‌وخۆیان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه و به‌رژوه‌ندى سیاسى هاوبه‌شیان هه‌یه.