سه‌باح نعمان گوته‌بێژى محه‌مه‌د شیاع سوودانى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق له راگه‌ینراوێكدا دووپاتى ده‌كاته‌وه رێگه ناده‌ن خاك و ئاسمان و ئاوى عێراق بۆ هێرشى سه‌ربازى به‌كاربهێنرێت دژ به وڵاتانى تر.
سه‌باح نعمان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 15ى كانوونى دووه‌م له
راگه‌ینراوێكى فه‌رمى ده‌ڵێ، "له سه‌روبه‌ندى پێشهاته خێراكانى ناوچه‌كه، له‌گه‌ڵ گرژى و هه‌ڕه‌شه‌كان كه ده‌ست بۆ ته‌ناهى و سه‌قامگیرى ناوچه‌كه ده‌بن، عێراق دووپات له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى جێگرى خۆى ده‌كاته‌وه و ره‌تى ده‌كاته‌وه خاك و ئاسمان و ئاوه‌كه‌ى بۆ كرده‌ى سه‌ربازى به‌كاربهێنرێت جا له دژى هه‌ر ده‌وڵه‌تێك بێت".
گوته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان باس له‌وه ده‌كات نابێت عێراق بخرێته ململانێیه‌ك كه خزمه‌تى گه‌له‌كه‌ى ناكات.
هه‌روه‌ها داوایش له لایه‌نه‌كن ده‌كات دان به‌خۆیان بگرن و زمانى گفتوگۆ به‌كاربهێنن.
كه‌مێك به‌ر له‌و راگه‌ینراوه‌ى گوته‌بێژى سوودانى، چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه راگه‌ینراوێكى هاوشێوه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه و به‌ڵام به راشكاوى ده‌ڵێ، "ره‌تى ده‌كه‌ینه‌وه له خاكى عێراقه‌وه هێرش بكرێته سه‌ر ئێران".