هەسەدە: فڕۆکەی "ئاکنجی"ی تورکیا بۆردمانی دێر حافر دەکات

:: PM:07:00:15/01/2026 ‌
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات "هەسەدە"، ئەمڕۆ پێنجشەم بڵاوی کردەوە لە چوارچێوەی پەرەسەندنە سەربازییەکان بۆ سەر ناوچەی دێر حافر لەلایەن گرووپەکانی سەر بە دیمەشقەوە، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکی لە جۆری "ئاکنجی" بەشداری لە چاودێریکردن و ئەنجامدانی هێرشە ئاسمانییەکاندا دەکەن.

ناوەندەکە لە بەیاننامەیەکی سەربازیدا ئاشکرای کرد دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ 15ی کانوونی دووەم، یەکێک لە فڕۆکەکانی ئاکنجی لە ئاسمانی شاری دێر حافر بینراوە کە مووشەکی هەڵگرتووە.

ئاماژەی بەوەش دا ئەو فڕۆکانە لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، زیاتر لە شەش هێرشی ئاسمانییان کردووەتە سەر ناوچە جیاوازەکانی دێر حافر و مەسکەنە.



وشە - پۆڵا مەحموود