لە باشووری کەناری ڕۆژئاوا هێلیکۆپتەرێکی ئیسرائیلی تێک شکا

:: PM:02:05:16/01/2026 ‌
سوپای ئیسرائیل ئەمڕۆ هەینی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرێکی سەربازیی لە باشووری کەناری ڕۆژئاوا ڕاگەیاند و فەرمانی لێکۆڵینەوەی لە ڕووداوەکە دەرکرد.

میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویان کردەوە هێلیکۆپتەرەکە لە نزیک ناوچەی کیسان لە ڕۆژهەڵاتی شاری بەیت لەحم لە باشووری کەناری ڕۆژئاوا کەوتووەتە خوارەوە، بەڵام باسیان لە بوونی قوربانی نەکردووە.

لای خۆیەوە سوپای ئیسرائیل ڕوونی کردەوە هێلیکۆپتەرەکە لە کاتی هەوڵدان بۆ ڕاکێشانی جیا بووەتەوە و تێک شکاوە، دوای ئەوەی لەم هەفتەیەدا لە لیوای عەتسیۆن لەکار کەوتبوو.

ئاماژەی بەوەش دا فەرماندەی هێزی ئاسمانی ڕاسپاردەی دەرکردووە بۆ پێکهێنانی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوی تێکشکانی هێلیکۆپتەرەکە.




وشە - پۆڵا مەحموود