برا بچووکەکەی سیستانی لە ئێران کۆچی دوایی کرد

:: PM:03:07:16/01/2026 ‌
سەرچاوەکان و هەژمارە نزیکەکان لە مەرجەعییەتی ئایینی لە نەجەف، ئەمڕۆ هەینی کۆچی دوایی پیاوی ئایینی هادی سیستانی، برای بچووکی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵایان لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئێران ڕاگەیاند.

بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوەکان، کۆچی دواییەکە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری قوم لە ئێران بووە و هۆکارەکەشی بۆ تێکچوونی دۆخی تەندروستیی ناوبراو دەگەڕێتەوە، بێ ئەوەی وردەکاریی زیاتر لەوبارەیەوە بخەنە ڕوو.



وشە - پۆڵا مەحموود