كۆبوونه‌وه‌ى نێوان هاوپه‌یمانان و هه‌سه‌ده له دێرحافر كۆتایى پێهات و میدیاى عه‌ره‌بى ده‌ڵێ، "شاندێكى سووریایش به‌شدارى له كۆبوونه‌وه‌كه كردووه".
دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 16ى كانوونى دووه‌م، له دێرحافر له رۆژهه‌ڵاتى شارى حه‌له‌بى سووریا كاروانێكى سه‌ربازى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى بینرا و دواتر
روانگه‌ى سوورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ئاشكراى كرد كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ شاندێكى باڵاى هاوپه‌یمانان و هه‌سه‌ده هه‌یه، بۆ دروستكردنى هاوئاهه‌نگى و تاوتوێكردنى بارودۆخى ته‌ناهى ناوچه‌كه.
هه‌ندێك له ماڵپه‌ڕه عه‌ره‌بییه‌كان بڵاویان كردووه‌ته‌وه شاندێكى حكوومه‌تى سووریایش به‌شدارى له كۆبوونه‌وه‌كه كردووه، به‌ڵام هیچ لایه‌نێكى تر ئه‌و زانیارییانه‌ى پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه.
ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه دواى شه‌ڕه‌كه‌ى شێخ مه‌قسوود و ئه‌شره‌فیه‌ى شارى حه‌له‌ب، گرژیى له شارۆچكه‌ى دێرحافر دروست بووه و هێزه‌كانى سه‌ربه دیمه‌شق داوا ده‌كه‌ن چه‌كدارانى هه‌سه‌ده له دێرحافر بچنه ده‌ره‌وه و هه‌سه‌ده‌یش ئه‌مه ره‌ت ده‌كاته‌وه.