په‌رله‌مانى عێراق راى گه‌یاند، رۆژى دووشه‌مى داهاتوو به ئاماده‌بوونى وه‌زیرى ده‌ره‌وه و وه‌زیرى ده‌رامه‌ته‌كانى ئاوى عێراق، بۆ تاوتوێكردنى ته‌نگژه‌ى ئاو و وشكه‌ساڵى كۆده‌بێته‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 16ى كانوونى دووه‌م، په‌رله‌مانى عێراق له راگه‌ینراوێكدا كارنامه‌ى دانیشتنى ژماره پێنجى له وه‌رزى یاسادانانى یه‌كه‌م بڵاوكرده‌وه، كه یه‌ك بڕگه له‌خۆ ده‌گرێت ئه‌ویش تاوتوێكردنى بابه‌تى ته‌نگژه‌ى ئاو و وشكه‌ساڵییه. كه به ئاماده‌بوونى وه‌زیرى ده‌ره‌وه و وه‌زیرى ده‌رامه‌ته‌كانى ئاوى عێراق به‌ڕێوه ده‌چێت.
پێشتر په‌رله‌مانى عێراق دانیشتنێكى تر‌ى بۆ تاوتوێكردنى داهاتى نانه‌وتى ئه‌نجام دا بوو.
ته‌نگژه‌ى ئاوى عێراق چه‌ند ساڵێكه دروست بووه، به هۆى ئه‌وه‌ى وه‌ك به‌رپرسانى عێراق ده‌ڵێن توركیا به‌شه ئاوى عێراق وه‌ك پێویست ناڕژێنێته عێراقه‌وه.