وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مه‌ریكا سزاى به‌سه‌ر 21 قه‌واره و كه‌سایه‌تى و كه‌شتییه‌ك سه‌پاند، به تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى خزمه‌تگوزارى پێشكه‌شى میلیشیاى حووسییه‌كانى یه‌مه‌ن ده‌كه‌ن و به ئامانجى ئه‌وه‌ى كه‌ناڵه داراییه‌كانى ئێران و حووسییه‌كان له‌ناو ببات.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 16ى كانوونى دووه‌م، وه‌زاره‌تى
گه‌نجینه‌ى ئه‌مه‌ریكا سزاى به‌سه‌ر 21 قه‌واره و كه‌سایه‌تى و كه‌شتییه‌ك سه‌پاند به تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى، "به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان ده‌گوازنه‌وه، چه‌ك و پێداویستى بۆ ئێران و حووسییه‌كان دابین ده‌كه‌ن و خزمه‌تگوزارى دارایى پێشكه‌شى میلیشیاى حووسییه‌كان ده‌كه‌ن".
ئامانجى ئه‌م سزایه ئه‌وه‌یه كه‌ناڵه‌كانى پێوه‌ندى دارایى نێوان ئێران و حووسییه‌كانى یه‌مه‌ن له ناو ببات.
دوێنێش ئه‌مه‌ریكا كۆمه‌ڵێك سزاى تر‌ى به‌سه‌ر ئێران سه‌پاند به تۆمه‌تى به‌كارهێنانى توندوتیژى دژ به خۆپیشانده‌رانى ئێران.