فه‌رمانده‌یى ناوه‌ندى سوپاى ئه‌مه‌ریكا ئاشكراى ده‌كات بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى بارودۆخى ته‌ناهى و هێوركردنه‌وه‌ى بارودۆخه‌كه هێزێكیان ره‌وانه‌ى دێرحافر كردووه له رۆژهه‌ڵاتى حه‌له‌ب كار بۆ ئاسایكردنه‌وه‌ى بارودۆخى دێرحافر ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 16ى كانوونى دووه‌م، هێزێكى هاوپه‌یمانان گه‌یشته دێرحافر له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانى هه‌سه‌ده كۆبووه‌وه. دواى كۆبوونه‌وه‌كه تیم هوكینز گوته‌بێژى فه‌رمانده‌یى ناوه‌ندى سوپاى ئه‌مه‌ریكا له لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى
عه‌ره‌بیه ده‌ڵێ، "له نزیكه‌وه چاودێرى پێشهاته‌كانى سووریا ده‌كه‌ین".
گوته‌بێژى فه‌رمانده‌يی ناوه‌ندى سوپاى ئه‌مه‌ریكا دووپاتى ده‌كاته‌وه ئه‌و هێزه ئه‌مڕۆ ره‌وانه‌ى دێرحافر كراوه له رۆژهه‌ڵاتى حه‌له‌ب ئامانجى ئه‌وه بووه، هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ بارودۆخى ناوچه‌كه بكات و ده‌شڵێ، "له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانمان له سووریا كار بۆ ئارامكردنه‌وه‌ى بارودۆخه‌كه ده‌كه‌ین و ئاشته‌وایى له سووریا بۆ ئێمه گرنگه".