ئه‌مه‌ریكا به‌ر له مووشه‌كه‌كان دۆلار به‌كارده‌هێنێ
ئه‌مه‌ریكا بڕواى وایه تا دۆلار چاره‌سه‌ر نه‌كرێت چه‌كدانانى میلیشیاكانیش سوودى نابێت
به‌غدا جارێكى تر ده‌كه‌وێته به‌ر گوشارى دۆلار
ماڵپه‌ڕى ئیره‌م نیوزى ئیماراتى له راپۆرتێكدا به ناوى "دۆلار به‌ر له مووشه‌كه‌كان" ئاشكراى ده‌كات زه‌برى یه‌كه‌مى ئه‌مه‌ریكا له ئێران له ئاسمانه‌وه نابێت، به‌ڵكو له‌ناو عێراقه‌وه ده‌بێت و دۆلاریش وه‌ك چه‌كێك به‌كارده‌هێنرێت.
ماڵپه‌ڕى ئیره‌م نیوز له راپۆرتێكدا ئاشكراى ده‌كات له‌گه‌ڵ هاتنى مارك ساڤایا نێرده‌ى تایبه‌تى دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا بۆ عێراق، قۆناغێكى تر‌ى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئێران له عێراق ده‌ست پێ ده‌كات و ئه‌مجاره ته‌نیا دامه‌زراوه داراییه‌كان نه‌كه‌ونه به‌ر چاودێریى ئه‌مه‌ریكا به‌ڵكو خودى دۆلار چاودێرى ده‌كرێت، بۆیه دۆلار به‌ر له مووشه‌كه‌كان وه‌ك گوشارێك به‌كارده‌هێنرێت.
له راپۆرته‌كه هاتووه عێراق له‌به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كى دووسه‌ره‌یه: پاراستنى سسته‌مى دارایی و كۆنتڕۆڵكردنى دۆلار و حه‌واڵه‌كردنى، یانیش تێوه‌گڵان له لێكه‌وته‌كانى شه‌ڕى ئێران و سه‌پاندنى سزاكان و ناسه‌قامگیرى ته‌ناهى. به‌گوێره‌ى لێكدانه‌وه‌ى ماڵپه‌ڕه‌كه و ئه‌و سه‌رچاوانه‌ى زانیاری‌یان به ماڵپه‌ڕه‌كه داوه، ئه‌مه‌ریكا بڕواى ئه‌وه‌ى هه‌یه، هه‌ژموونى ئێران له عێراق كۆتایى نایه‌ت تا بابه‌تى دۆلار چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، بۆیه ماڵپه‌ڕه‌كه ده‌ڵێ، "زه‌برى یه‌كه‌م له ئێران، ئه‌گه‌ر رووبدات ته‌نیا له ئاسمانه‌وه ده‌ست پێ ناكات، به‌ڵكو له‌ناو عێراقه‌وه ده‌بێت، له رێگه‌ى ئابڵۆقه‌دانى ئه‌و تۆڕانه ده‌بێت كه دۆلار به قاچاخ ده‌به‌ن".
بۆیه كێشه‌ى ئه‌مه‌ریكا ته‌نیا له‌گه‌ڵ ئه‌و سنووره درێژه نییه كه عێراق له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه‌تى، یان ته‌نیا له‌گه‌ڵ ئاماده‌بوونى میلیشیاكانى سه‌ربه ئێران نییه، به‌ڵكو "گرێى دارایى" عێراق به‌لاى ئه‌مه‌ریكاوه ئه‌وه‌یه ئێران له رووى بازرگانى و دارایى و به‌ده‌ستهێنانى دۆلاره‌وه له عێراق سوودمه‌ند بووه، بۆیه به‌ر له چه‌كدانان گرنترین شت بۆ ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌یه دۆلار كۆنتڕۆڵ بكرێت.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییه‌ى ئیره‌م نیوز ده‌ستى كه‌وتووه، یه‌كێك له ته‌وه‌ره‌كانى سه‌ردانه‌كه‌ى مارك ساڤایا ئه‌وه‌یه، كارتى گوشارى "سزا ژیره‌كان" به عێراق نیشان بدرێت، واته ئامانجگرتنى ئه‌و تۆڕانه‌ى كێشه بۆ ده‌سپاكى دارایى دروست ده‌كه‌ن، به‌ڵام به شێوه‌یه‌ك نه‌بێت سه‌قامگیرى ده‌وڵه‌تى عێراق له‌ناو ببات. ئیره‌م نیوز پێیوایه، به‌م شێوه‌یه جارێكى تر به‌غدا ده‌كه‌وێته‌وه ژێر گوشارى "هاوكێشه‌ى دۆلار" كه له 2023 وه به‌شێوه‌یه‌كى توند ده‌ركه‌وتووه، كاتێك واشنتن رێكارییه‌كانى پێدانى دۆلارى بۆ بانكه عێراقییه‌كان زه‌حمه‌ت كرد به تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى ئه‌و بانكانه ئاسانكاریى ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ئێران ده‌ستى به دۆلار بگات.
ئه‌مه‌یش وا ده‌كات وه‌ك سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن، عێراق ترسێكى هه‌بێت، ئه‌و ترسه‌یش ته‌نیا پێوه‌ندى به بانك و كۆمپانیا داراییه‌كانه‌وه نییه، به‌ڵكو له‌وه فراوانتره، به شێوه‌یه‌ك كه‌رتى دارایى ده‌كاته گۆڕه‌پانێك بۆ به‌ریه‌كه‌وتنى سیاسى له قۆناغێكى سیاسى ئه‌وتۆ كه له ناوچه‌كه ده‌قه‌ێته‌وه.