چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ ئاژانسى رۆیته‌رزیان ئاشكرا كردووه، سووریا خۆى بۆ هێرشێكى تر‌ى فراوان بۆ سه‌ر ناوچه كوردییه‌كان ئاشكرا ده‌كات و ئامانجى ئه‌وه‌یه گوشار بخاته سه‌ر هه‌سه‌ده بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ست به دانوستاندن بكاته‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 16ى كانوونى دووه‌م، به‌رپرسێك بۆ ئاژانسى
رۆیته‌رزى ئاشكرا كردووه، پێنج هێزى گه‌وره ئاماده كراون بۆ ئه‌وه‌ى هێرشێكى تر‌ى فراوان بكرێته سه‌ر ئه‌و ناوچانه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى هه‌سه‌ده‌ن. به‌رپرسه‌كه گوتویه‌تى هێرشه‌كه بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌ك حه‌له‌ب و پارێزگاى دێرزوور ده‌بێت كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتى هه‌سه‌ده‌ن.
به‌رپرسه‌كه ده‌ڵێ، "ئه‌گه‌ر ئه‌م ته‌كیتیكه بۆ گێڕانه‌وه‌ى هه‌ردوو لایه‌ن سه‌رى نه‌گرت، بۆ گێڕانه‌وه‌ى لایه‌نه‌كان بۆ گفتوگۆ، ئه‌وا سوپاى سووریا تاوتوێى ئۆپراسیۆنێكى فراوان ده‌كات له‌وانه‌یه كورد له ناوچه‌كه زیانێكى گه‌وره‌ى لێ بكه‌وێت".
سێ دیپلۆماتكار و به‌رپرسێكى هه‌سه‌ده باسیان له‌وه كردووه، "به راشكاوى واشنتن دژایه‌تى ئۆپراسیۆنێكى سنووردار هێزه‌كانى سووریا ناكات" به‌رپرسێكى هه‌سه‌ده‌یش دووپاتى كردووه‌ته‌وه، "ئه‌مه‌ریكا وه‌ك پێویست كۆشش ناكات بۆ ئه‌وه پێكدادان روونه‌دات".
ئه‌مڕۆ تۆم باراك نێرده‌ى تره‌مپ بۆ كاروبارى سووریا دووپاتى كرده‌وه هه‌موو كۆششێكیان بۆ ئه‌وه‌یه بارودۆخه‌كه ئارام بكه‌نه‌وه، بڕیاریشه باراك و مه‌زڵووم عه‌بدى له نزیكترین كاتدا له هه‌ولێر كۆببنه‌وه.