ئاژانسى سه‌لامه‌تى فڕۆكه‌وانى له یه‌كێتى ئه‌وروپا داواى له هه‌موو كۆمپانیا ئه‌ندامه‌كانى كردووه، خۆیان له فڕین به ئاسمانى ئێران به دوور بگرن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 16ى كانوونى دووه‌م،
ئاژانسى سه‌لامه‌تى فڕۆكه‌وانى (EASA)كه ئاژانسێكه سه‌ربه یه‌كێتى ئه‌وروپایه، داواى له ته‌واوى كۆمپانیاكانى فڕۆكه‌وانى له یه‌كێتى ئه‌وروپا كردووه، هه‌وڵ بده‌ن خۆیان له فڕین به‌سه‌ر ئاسمانى ئێران به دوور بگرن. له هۆشدارییه‌كه هاتووه، "ژماره‌یه‌كى زۆر له چه‌ك و سیسته‌مى به‌رگرى هه‌یه، له‌وانه‌یه به‌كاربهێنرێت، هه‌روه‌ها كاردانه‌وه‌ى ده‌وڵه‌ته‌كه پێشبینى ناكرێت، ئه‌مه‌یش مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌یه بۆ گه‌شته مه‌ده‌نییه‌كان له هه‌موو به‌رزایى و ئاسته‌كانى فڕین‌دا".
له راگه‌ینراوه‌كه به راشكاوى باس له‌وه كراوه به هۆى هه‌ڕه‌شه‌كانى ئه‌مه‌ریكا سیسته‌مى به‌رگرى ئاسمانى ئێران له ئاماده‌باشیدایه.
له هه‌شتى كانوونى دووه‌مى 2020 وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك له به‌رانبه‌ر كوشتنى قاسم سوله‌یمانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسدارانى ئێران، ئه‌و وڵاته به مووشه‌ك هێرشى كرده سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق كه‌چى له‌و كاته‌دا فڕۆكه‌یه‌كى ئۆكراینى له ئاسمانى ئێران مووشه‌كى به‌ركه‌وت، نزیكه‌ى 190 كه‌س بوونه قوربانى.