شەڕ لە تەبقە بەردەوامە و كوژراوێكی زۆر هەیە

:: AM:09:04:18/01/2026 ‌
بەپێی دوایین زانیارییەكان، هێزەكانی هەسەدە لە تەبقا بە درۆن وەڵامی هێرشە چەكدارییەكانی دایەوە، لە مەنسووراش دەیان چەكدار كوژراون.

ئەمڕۆ یەكشەم 18ـی كانوونی دووەم، بەپێی سەرچاوە هەواڵییەكان، بە درێژایی شەوی ڕابردوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ، شەڕی سەخت لە نێوان هەسەدە و چەكدارانی سووریا لە سنووری تەبقا بەردەوام بووە.

ئەوەش بڵاو كراوەتەوە، لە بەنداوی مەنسوورا و گوندی خانم عەلی تا دەروازەی ئەبوعاسی، شەڕی سەخت لە نێوان هێزەكانی هەسەدە و چەكدارانی سووریا ڕوویداوە، شەڕڤانان بە توندی وەڵامی هێرشەكانیان داوەتەوە و بە دەیان كوژراو هەیە.

لە هەمان كاتدا، لە تەبقاش شەڕ بەردەوام بوو و هەسەدە هێرشەكانی تێكشكاند و ژمارەیەك لە چەكدار كوژراون.



وشە - رامیار جەواد