هەسەدە: گرتووخانەی شەدادە لەدەستی ئێمەدا نەما

:: PM:05:27:19/01/2026 ‌
زیندانی شەدادە كە هەزاران چەكداری داعشی تێدایە، دوای هێرشی گرووپە چەكدارەكانی دیمەشق و دەستوەرنەدان و بێدەنگی هێزەكانی هاوپەیمانان، لەژێر كۆنترۆڵی شەڕڤانانی هەسەدە دەرچوو.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی سووریای دیموكرات بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە و ڕای گەیاند، زیندانی شەدادە كە هەزاران زیندانی داعشی تێدایە، بەهۆی هێرشی گرووپە چەكدارەكانی دیمەشقەوە لەژێر دەستی هێزەكانمان دەرچووە، ئەم ڕووداوە دوای ئەوە هات كە لە بەیانییەوە هێرشی توند كراوەتە سەر زیندانەكە و شەڕڤانانی هەسەدە چەندان جار هێرشەكانیان تێكشكاند، لەو پێناوەدا دەیان شەهید و بریندارمان داوە بۆ ئەوەی ڕێگری لە ڕاكردنی چەكدارانی داعش بكەن.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەش كراوە، هەرچەندە زیندانەكە تەنیا دوو كیلۆمەتر لە بنكەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە دوورە، بەڵام ئەمەریكا و هاوپەیمانان هیچ دەستوەردانێكیان نەكرد و هێزەكانی هاوپەیمانان بێدەنگییان هەڵبژاردووە، بۆیە ئێستە دۆخی زیندانەكە لە مەترسیدایە و كۆنترۆڵی تەواوی لەدەست هێزەكانمان دەرچووە، كە ئەمەش هەڕەشەیەكی گەورەیە بۆ سەر ئاسایشی هەموو ناوچەكە و جیهان.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم