نەتەنیاهۆ: ئەو ئێرانە نەما کە دەتانناسی

:: PM:07:26:19/01/2026 ‌
بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەم، هەڕەشەی ئەوەی کرد ئەگەر تاران لێدان ئاراستەی وڵاتەکەی بکات، ئەوا بە هێزێک مامەڵەی لەگەڵ دەکەن کە "پێشتر نەیبینیوە".

نەتەنیاهۆ لە گوتارێکدا لە پەرلەمانی ئیسرائیل (کنێست) ڕای گەیاند، لە نزیکەوە و بە ئامادەباشییەوە چاودێریی هەموو پەرەسەندنەکان دەکەن لە ئێران، ئەگەر هێرش بکەنە سەریان ئەوا کەس ناتوانێت قەبارەی وەڵامی ئیسرائیل بە خەیاڵیدا بهێنێت، چونکە ئەو ئێرانەی دەیناسن چیتر بوونی نییە.

ئاماژەی بەوەش دا، خەریکی گۆڕینی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستن و چاویشیان لە ڕێککەوتنی ئاشتییە.

لەبارەى ئەنجوومەنی ڕاوێژکاران لە غەزە نەتەنیاهۆ ڕوونی کردەوە، سەربازانی تورکیا و قەتەر لە پلانی غەزەدا نابن، ناکۆکیشیان هەیە لەبارەی ئەو ئەنجوومەنی ڕاوێژکارانەی یاوەریی ئۆپەراسیۆنەکان دەکات لە کەرتی غەزە.


وشە - پۆڵا مەحموود